بڕیار رەشید: ئەو بەشەخۆراكانەی دابەشدەكرێن گونجاونین بۆ خواردن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون و بینینی ئەو بەشەخۆراكانەی مانگانە دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتییان سەردانی بەشێك لە بریكارانی خۆراكمانكرد و دڵنیابووینەوە لە خراپیی بەشێك لەو ماددانە كە هیچ گونجاو نین بۆ خواردن و بەكارهێنان.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی لە 8ی10ی 2023 كۆمەڵەی بریكارانی خۆراكی كوردستان بە مەبەستی ئاگاداركردنەوەمان لە خراپیی كوالێتیی هەندێك لە ماددەكان و كەمیی كێشی فەردە و كیسەكانی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان و هەندێك پرسی پەیوەست بە بریكارەكان سەردانیان كردین، بۆ نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی.

ئاشكراشیكرد، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون و بینینی ئەو بەشەخۆراكانەی مانگانە دابەشدەكرێن بەسەر هاولاتییان سەردانی بەشێك لە بریكارانی خۆراكمانكرد و دڵنیابووینەوە لە خراپی بەشێك لەو ماددانە كە هیچ گونجاو نین بۆ خواردن و بەكارهێنان، لەهەمان كاتیشدا ئەو بەشە خۆراكەی كە هاتبوو، كێشی فەردەكان كەمتربوو لەكێشی ڕاستی خۆیان.

راشیگەیاند،لای خۆمانەوە بەڵێنمان پێدان بێدەنگ نابین لەم غەدرەی لە هاوڵاتییان دەكرێت و بە دواداچوونی تەواوی بۆ دەكەین لە وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

بابەتی پێشتر

دڵشاد شەهاب: هەڵبژاردن دواناخرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئەوەی سلێمانی بەڕێوەدەبات حكومەتی هەرێمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق…
Total
0
Share