سودانی زانیاریی نوێی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكراكرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت دەكەین و دەشڵێت، هەوڵمانداوە كار لە كێڵگە غازییەكانی خۆماندا بكەین و كەمتر پشت بە وڵاتانی دەرەوە ببەستین”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەین و لە هەمانكاتدا لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كۆبوونەوەمان لەگەڵیان ئەنجامدراوە و هەوڵدەدەین چارەسەری كێشەكان بكەین.

وتیشی، “عێراق ستراتیژی تایبەتی بۆ پرسی وزە هەیە و گرنگە سەرچاوەی داهات فرە جۆربكەین و دەمانەوێت بۆ بەرهەمی غاز پشت بە وڵاتانی دەرەوە كەمبكەینەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵماندا كار لە كێڵگە غازییەكانی خۆماندا بكەین.

بابەتی پێشتر

ئامادەکارییەکانی بەرازیل دەستی پێکرد

بابەتی دواتر

دڵشاد شەهاب: هەڵبژاردن دواناخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share