ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیاددەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیاددەکرێت”.

محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “زیادکردنی مووچەی خانەنشینان عێراق بەهۆی نەبوونی سیولەی نەختینە وەستاوە، بەڵام کارەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی لەڕێگای ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بخرێتە یاسای بودجەوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “بەهۆی قەیرانی ئابوری و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بارودۆخەکە گۆڕاوە، لیژنەی دارایی چاوەڕێی هەبوونی سیولەی نەختینە دەکات و سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیاددەکات”.

دەشڵێت، “زیادکردنەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە خاڵیان کەمترە بەراورد بە فەرمانبەرەکانی دیکە بۆئەوەی لەگەڵ تێچووی ژیانیاندا بگونجێت”.

پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندبوو، “تێچووی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دەگاتە زیاتر لە 4 ترلیۆن و 500 ملیار دینار لەسەر حکومەت”.

بابەتی پێشتر

ئاماری چوارەم رۆژی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین

بابەتی دواتر

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان: یان ئاوی گەرم یان فێنککەرەوە هەڵبژێردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 102 كۆچبەر لە عێراق دەستگیركران

هێزە ئەمنییەكان  102كۆچبەریان لە بەغداد دەستگیركرد و دەڵێن، “نایاسایی بوون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری نشینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە بەغداد…
Total
0
Share