بەهۆی تەقینەوەی تەنكەرێك و دەستڕێژی گولەوە حەوت كەس بوون بە قوربانی

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانونی یەكەم، بەهۆی تەقینەوەیەك و دەستدڕێژی گولەوە حەوت كەس لە دیالە بوون بە قوربانی.

بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق، چەند تیرۆرستێك لە ناحیەی كەنعان لە خۆرهەڵاتی دیالە، دەستڕێژی گولەیان لە دوو هاوڵاتی كردووە كە برای یەكتر بوون، لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژراوە و ئەوەی تریان برینداربووە.

سەرچاوە ئەمنییەكان ڕوونیشیانكردەوە كە دوای ڕوداوەكە، مەفرەزەكانیان چوونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و بەدوای تەقەكەرەكاندا دەگەڕێن.

هەر ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خاڵس – خورماتوو، لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتوچۆدا تەقینەوەیەكی گەورە ڕویدا.

ڕوداوەكە بەهۆی گڕگرتنی تەنكەرێكی پڕ لە بەنزینەوە ڕویدا و بووەهۆی تەقینەوەی تەنكەرەكە و سووتانی چەند ئۆتۆمبیلێكی تر، سەرئەنجام پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان شۆفێریت تەنكەرەكە بووە.

بابەتی پێشتر

چارەنووسى عێراق لەبەردەم گروپە چەکدارەکاندا

بابەتی دواتر

ئەو پرۆژەیەی گەرمیانییەكان چاوەڕوانین لە "2022دا تەواو دەبێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share