ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێراندا روویدا.
دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران روویدا.
ئاماژە بەوەشدراوە، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 6:38 خولی ئێوارەدا لە سنووری عێراق و ئێران روویداوە، کە دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە.