له‌ناو بازاڕی كۆنه‌فرۆشان (له‌نگه) ی کەرکوک ئاگر كه‌وتەوه، پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانیانی بەرگری شارستانی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ کرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك بڵاویکردەوە، ئاگرێك له سه‌ر پرده‌كه‌ی كه‌ركوك و له‌ناو بازاڕی كۆنه‌فرۆشان (له‌نگه) كه‌وتووه‌ته‌وه، پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانیان توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئاشکراشیکرد، تیمه‌كانی به‌رگری شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یان له هه‌موو به‌شه‌كانی بازاڕه‌كه گه‌مارۆداوه، توانیویانه به‌ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی مرۆیی تۆماربكه‌ن و زیانه مادییه‌كانیشیان سنووردار كردووه.
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەڕێوەبەرایەتییەکە باسیلەوەکرد، “بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئاگره‌كه، داوامان کردووە لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی به‌رپرس له ناوچه‌ی جوگرافی بكرێته‌وه و پسپۆڕێكی پزیشكی دادوه‌ری بانگهێشت بكرێت”.