کرملین: دەشێت شەڕ لە یەك ڕۆژدا كۆتایی پێبێت

لە شەڕی ئۆكرانیاوە

كرملین ڕایدەگەیەنێت، دەشێت شەڕ و هێرشەکان بۆ سەر ئۆکرانیا لە یەک ڕۆژدا کۆتایی پێبێت “کاتێک دەسەڵاتداران و سوپاکانی ئۆکرانیا خۆیان ڕادەست دەكەن”.

دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی سەرۆكایەتیی ڕوسیا لە بەردەم ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند، “لایەنی ئۆکرانی دەتوانێت لە ماوەی یەک ڕۆژدا کۆتایی بە (ململانێکان) بهێنێت. دەبێت فەرمان بە یەکە نەتەوەییەكان بکات چەک دابنێن، فەرمان بە سەربازە ئۆکرانییەکان بدرێت چەکەکانیان دابنێن، هەموو ئەو مەرجانەی ڕوسیا بۆی داناوە جێبەجێ بکرێن. ئەوکاتە هەموو شتێک کۆتایی دێت”.

هیچ وادە و خشتەیەکی کاتی لەلایەن ڕوسیاوە دیاری نەکراوە، بە وتەی بیسكۆڤ و ڕوونیکردەوە، “ئێمە چاوەڕوانی لێدوانەکانی سەرۆکەکەمان دەکەین”.

دووپاتیشیکردەوە، “ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە بەپێی پلان بەڕێوەدەچێت”.

ئەو وتانەی وتەبێژی سەرۆكایەتیی ڕوسیا لە وەڵامی لێدوانەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیادا بۆ سەرکردەکانی گروپی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكە بوو كە داوای کرد “هەموو هەوڵێک بدەن” بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ساڵ کۆتایی بە ململانێی وڵاتەکەی بهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل: ئێران دەست بە چالاكییە مووشەكییەكانی بكاتەوە دووبارە دەیكەینە ئامانج

ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە نوێترین لێدوانيدا رايگەیاند، ئەگەر ئێران بیر لە دووبارە چالاككردنەوەی سیستمی مووشەكی و…
زیاتر ببینە

سەرۆکی تایوان و جێگرەکەی مووچەکانیان دەبەخشنە قوربانیانی بومەلەرزەکە

نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە و جێگرەکەی مووچەی ئەم مانگەیان دەبەخشنە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە. نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان ئەمڕۆ…
Total
0
Share