مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی

ئەنجومەنی سەركردایەتیی نوێی یەكێتی بە سەرپەرشتی سەرۆك بافڵ كۆبووەوە و مەكتەبی سیاسیی نوێی هەڵبژارد.

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووەم رۆژی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتیی یەكێتی بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی، مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد، سەعدی ئەحمەد پیرە-ش وەك وتەبێژی یەکێتی هەڵبژێردرا.

ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی هەڵبژێردراو بریتین لە هەریەك لە (قوباد تاڵەبانی، ئاسۆ مامەند، ئەحمەد حەمەکەریم ( شێخ ئەحمەدی نۆکان)، بورهان سەعید سۆفی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، تەلار لەتیف، جوان ئیحسان، رەفعەت عەبدوڵا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، شاڵاو عەلی عەسکەری، عیماد ئەحمەد، نزار ئامێدی و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری).

هەروەها (یوسف گۆران، رێواز فایەق، سەرکەوت زەکی، رزگار حاجی حەمە و شوان قادر) بە ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردران.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دکتۆر خەسرەو گوڵ وەک نوێنەری سەرۆکی یەکێتی دەستنیشانکرا لە هەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و ئەنجومەنی پشتیوانی و، بەشداری کۆبوونەوەکانی هەر سێ ئەنجومەنەکە دەکات.

بابەتی پێشتر

پلەدارێكی سەربازیی كورد لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پەیامێك لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share