ئومێد خۆشناو: فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵەت قەدەغەدەكرێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت،”فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵەت بە هەموو شێوەیەك قەدەغەدەكرێت”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەمڕۆوە كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی بێ مۆڵەت رادەگیرێت و سەرجەم ئەو شوێن و دوكان و جێگا و كەسانەی كە كاری فرۆشتنی سیمكارت دەكەن، یەك مانگ مۆڵەتیان پێدەدرێت تا 2023.11.8، دەستبكەن بە مامەڵەی وەرگرتنی بریكارنامەی كۆمپانیاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندی”مۆبایل و ئینتەرنێت” و مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەو ماوەیەشدا هەر شوێن و دوكان و جێگا و كەسێك سیمكارتی بێ مۆڵەت بفرۆشێت، لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەوە شوێنەكەی دادەخرێت و دەست بەسەر سەرجەم سیم كارتەكانیدا دەگیرێت.

بابەتی پێشتر

وردبینی له‌ ژماره‌ و بڕی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا ده‌كرێت

بابەتی دواتر

پێشنیازكراوە راستەوخۆ مووچەی دوو وەزارەت لە بەغدادەوە بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share