بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی دۆلارەوە دەركرد

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك نابێت ئەو كەسانەی كە دۆلاریان لە بانكەكان داناوە لە كاتی راكێشانەوەی پارەكەیان دۆلاریان پێنەدرێت و دیناریان بە نرخی فەرمی پێبدرێت.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی كە واژووی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكەكەی لەسەرە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو بانكانەی كە مۆڵەتیان هەیە و كاردەكەن بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەو كەسانەی كە دۆلاریان لە بانكەكان داناوە لە كاتی راكێشانەوەی پارەكانیان، دۆلاریان پێنەدرێت و دەبێت پێگەی دراوی بیانی لەبەرچاو بگرن نەك بە بیانوو و رێكاری نوێ دۆلاریان پێنەدرێت.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، چەندین سكاڵا سەبارەت بە راکێشانی دۆلار لە بانكەكان تۆماركراون كە بانكی ناوەندیی عێراق ڕەچاوی سكاڵای ئەو هاوڵاتییانە دەكات كە دۆلاریان پێشتر لە بانكەكان داناوە و هاوكات رێوشوێنی پێویستیش بەرامبەر ئەو بانكانە دەگیرێتەبەر كە نایانەوێت دۆلار بۆ هاوڵاتییان بگەڕێننەوە و لە بەرامبەردا ديناريان بە نرخی فەرمی پێدەدەن.

بابەتی پێشتر

ئیسڕائیل هەنگاوێکی سەبارەت بە بێسەروشوێنبووەکانی وڵاتەکەی گرتەبەر

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ لە مانچستەر سیتی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمى لەبارەی گرانبوونى خۆراكەوە چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ده‌ركرد

مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی خۆراكەوە كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد ڕێوشوێنى به‌په‌له‌…
Total
0
Share