لە زیندانەکانی عێراقەوە منداڵێکی مەغریبی رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە

منداڵێکی مەغریبی دوای بەسەربردنی حەوت ساڵی تەمەنی لە زیندانەکانی عێراق رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە.

چیرۆکی منداڵە مەغریبییەکە لەوەوە دەستپێدەکات، دایک و باوکی پەیوەندییان بە گروپە تیرۆرستییەکانەوە هەبووە و هاتوونەتە ‌عێراق و سوریا، لە یەکێک لە شەڕەکاندا باوکی کوژراوە و دواتر دایکیشی دەستگیرکراوە.

دایکی منداڵەکە بە تۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و دواتر سزاکەی بۆ سزای هەتا هەتایی کەمکراوەتەوە و هەر لە زیندان منداڵەکەی لەدایکبووە.

ئەو منداڵە ماوەی حەوت ساڵە لەگەڵ دایکی لە زیندان ماوەتەوە و لە دەستپێشخەرییەکی وڵاتەکەی و بە رەزامەندی دایکی لە زیندان ئازادکرا و رەوانەی مەغریب کرایەوە.

بڕیارە منداڵە مەغریبییەکە رادەستی پوری بکرێتەوە و دەست بە ژیانێكی نوێ بکات لە وڵاتەکەی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دروشمەکان لە دڵی تارانەوە دژی خامنەیی.. هێزە ئەمنییەکان وەڵامیان دەدەنەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تارانی پایتەختی ئێران و داواکاری خۆپیشاندەران بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، ئێوارەی دوێنێ…
Total
0
Share