ڕەئیسی: بوونی ئیسرائیل لەم ناوچەیە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیریمان ناکات

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بوونی کیانی ئیسرائیلی لە ناوچەکە بە مەترسی و مایەی ئاڵۆزی ناودەبات و جەختدەکاتەوە، کە خزمەت بە سەقامگیری و ئاسایشی ئەم ناوچەیە ناکات.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی لوتکەی وڵاتانی سەر دەریای قەزوێن ئیبراهیم ڕەئیسی وتی، ئاسایشی ئەم ناوچەیە تەنها بە وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێکان دەپارێزرێرێت و سەقامگیریی تێدا بەدیدەهێنرێت.

ڕەئیسی جەختیکردەوە، “بوونی کیانی ئیسرائیلی لەم ناوچەیە هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییە، بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە ناکات”.

هەر لەوبارەیەوە حوسێن عەبدول لهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانیدا بۆ ئەنقەرە ڕایگەیاند، بوونی ئیسرائیل لەم ناوچەیە هیچ سوودێکی نییە جگە لە ئاژاوە و فیتنە و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئێران لەکاتێکدایە کە پێشتر حکومەتی ئیسرائیل سەرجەم گەشتیاران و هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە تورکیا ئاگادارکردەوە کە لە هۆتێلەکان و شوێنی مانەوەیان نەچنە دەرەوە بەهۆی پلانی هەڵمەتێکی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختێکی هەمیشەییمان دەمێنێتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ ڕایدەگەیەنێت، ئێستا ئێـ.ـران بەراورد بە هەر کاتێکی دیکە لاوازترینە و ئێمەش بەهێزترینین. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل…
زیاتر ببینە

چەند کۆمپانیایەکی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانن

چەند کۆمپانیایەکی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپا، نیگەرانییان دەربارەی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەردەبڕن و دەڵێن “لەکاتی گەشتەکاندا هەست بە سەلامەتی…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندرا

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد هۆكاری…
Total
0
Share