مەحمود عەباس: مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین

مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین رایگەیاند، ئیسرائیل پابەندنەبووە بەو رێکەوتنانەی واژووی کردووە و بە مافی خۆیان دەزانن بەرگری لە خاکەکەیان بکەن.

مەحمود عەباس ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرپرسە سەربازییە باڵاکانی وڵاتەکەی کرد و جەختیلەوەکردەوە، ئەوەی روودەدات تیرۆرە و مافی گەلی فەلەستینییە بەرگری لە خۆیان بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشتر هۆشداریمان لەو چەقبەستووییە سیاسییە و لەو دۆخە داوە کە گەلی فەلەستینی ناتوانێت مافی چارەی خۆنووسی خۆی دیاریبکات، ئەمەی ئەمڕۆش روودەدات دەرئەنجامی ئەو هێرشانەیە کە رۆژانە ئیسرائیل دەیکاتە سەر مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزەکانی مەسیحی و موسڵمانان”.

مەحمود عەباس وتیشی، “هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنە واژووکراوەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە و پابەندنەبوون بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکانەوە پرۆسەی ئاشتی لەناوبردووە”.

لە ئێستادا لە فەلەستین دۆخی نائاسایی راگەیەندراوە، سەرجەم پزیشکان و تیمە تەندروستییەکان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و ئامادەیی خۆیان بۆ پێشوازی لە قوربانیانی هێرشەکەی ئیسرائیل دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەم بەپرسی باڵای ئیدارەکەی ترەمپ بەهۆی جەنگی ئێرانەوە دەستی لەکارکێشایەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا دەستلەکارکێشانەوەی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە ڕاگەیاند. جۆو کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا لە…
Total
0
Share