كارەبای سلێمانی: ماوەی لێخۆشبوونی 15%ی كرێی كارەبا بەرەو كۆتاییە

كارەبای سلێمانی دەڵێت، ماوەی لێخۆشبوونی 15%ی كرێی كارەبا تایبەت بە ماڵان دوو هەفتەی ماوە و پرۆژە بازرگانی و پیشەسازییەكانیش تا كۆتایی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە لێخۆشبوونی 15ی كرێی كارەبای ماڵان دوو هەفتەی ماوە و لە 23ی ئەم مانگە (تشرینی یەكەم) كۆتایی دێت.

دەشڵێت، هاوڵاتیان گەر بیانەوێت لەو بڕیارە سوودمەند بن، دەبێت لەو ماوەیەدا قەرزەكانیان پاكتاو بكەن.

لێخۆشبوونەكە لە 23ی تەمموزی رابردوو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەبارەت بە پارەی كارەكانی پرۆژەكانی (بازرگانى، پيشەسازى، كشتوكاڵى و حكومى)ش كارەبای سلێمانی دەڵێت، لێخۆشبوونەكەیان لە 28ی ئاب چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە 28ی تشرینی دووەمی داهاتوو كۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی ئیسرائیلی لە پێكدادانێكی چەكداریدا كوژرا

بابەتی دواتر

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share