بەرپرسێكی ئیسرائیلی لە پێكدادانێكی چەكداریدا كوژرا

سەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمایەتیی ناوچە سنوورییەكانی ئیسرائیل لە باكووری رۆژهەڵاتی كەرتی غەززە، لەمیانەی پێكدادانێكدا لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار كە لە خاكی فەلەستینەوە دزەیانكردبوو كوژرا، وەك ئەوەی ئەنجومەنەكە رایگەیاند.

ئەنجومەنەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، عوفیر لیبشتاین-ی سەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمایەتی لە پێكدادانێكی چەكداریدا كوژراوە.

هێزەكانی ئیسرائیل شەڕی مەیدانی دژ بە چەكدارە فەلەستییەكان دەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری كەرتی غەززە، پاش دزەكردنەكەیان، وەك ئەوەی وتەبێژی سوپا ئاماژەی پێدا.

بەیانیی ئەمڕۆ باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس دەستپێكردنی پرۆسەی “گەردەلولی ئەقسا”ی راگەیاند، كە خۆی لە هەڵدانی مووشەك و دزەكردنی چەكداران بۆ ناو خاكی ئیسرائیل دەبینێتەوە.

لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل پرۆسەیەكی سەربازی بەناوی “شمشێری ئاسنین” دژ بە حەماس لە كەرتی غەززە دەستپێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
زیاتر ببینە

لیبیا گـ.ـیانلەدەستدانی سوپاسالاری وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە

بەشێوەیەکی رەسمی لیبیا گیانلەدەسـ.ـتدانی سوپاسالاری وڵاتەکەی لە تورکیا پشتڕاستکردەوە. عەبدولحەمید دبیە، سەرۆکی حکومەتی یەکەی نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند، محەمەد…
زیاتر ببینە

چەند ڕاپۆرتێك: سێ لەسەر چواری پەنابەرە سورییەكان بەدەست نەخۆشی دەروونی ترسناكەوە دەناڵێنن

چەند ڕاپۆرتێكی تایبەت بە مافی مرۆڤ ئاشكرایدەكەن، سێ لەسەر چواری پەنابەرە سورییەكان بەدەست نەخۆشی دەروونی مەترسیدارەوە دەناڵێنن، پاش…
Total
0
Share