رەوەند مەلا مەحمود: یەکێتی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەپارێزێت

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی هەوڵ بۆ ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەدات نەک دژایەتیکردنی لایەنە کوردستانییەکان”.

رەوەند مەلا مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەوڵ بۆ ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەدات نەک دژایەتیکردنی لایەنە کوردستانییەکان”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “پێشتر یەکێتی هەوڵی جددی داوە بۆئەوەی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک بکەن، بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو”.

دەشڵێت، “کاندیدەکانی هاوپه‌یمانێتی کەرکوک هێز و ئیراده‌مانه‌، کە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستاندایە، کاندیدی باشن و هەوڵەکانیان بۆ کوردستانیبوونی شارەکەیە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل: ئێستا ئێمە لە جەنگداین

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی ئیسرائیلی لە پێكدادانێكی چەكداریدا كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك هیچ كێشەیەك لە وەرگرتندا نەبووە
وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ ڕەنگە بتوانین بە پینە و پەڕۆ چارەسەری بكەین، بەڵام

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی دەداتە ئەو دەرچووانەی 99یان هێناوە لە پزیشكیی گشتی وەرنەگیراون، دەڵێت، كێشەكەیان…
Total
0
Share