خواردنەوە وزەبەخشەکان چی بەسەر جەستەتدا دەهێنن

زۆر کەس خواردنەوە وزەبەخشەکان وەک جێگرەوەیەک بۆ قاوە دەخۆنەوە، بەڵام هەندێک لە توێژینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنەوەی رۆژانەی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەبێتە هۆی ئالودەبوون، وشکبوونەوەی لەش و کێشەی گەدە.

ماڵپەڕی eatingwell توێژینەوەیەکی سەبارەت بە خواردنەوەی رۆژانەی خواردنەوە وزەبەخشەکان بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، “زیانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بە پشتبەستن بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی جەستە بۆ کافاین، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی بەردەوامی وزەبەخشەکان گاریگەری درێژخایەنی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ هەیە”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “خواردنەوە وزەبەخشەکان، بڕێکی زۆر لە کافایین و مادەی هاندەری تری تێدایە کە خواردنەوەی بەردەوامیان زیان بە کۆئەندامی دەمار دەگەیەنێت، وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و هەناسەدان، هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی رێژەی شەکر لە خوێندا، دواتر لە کۆنترۆڵ دەرچوونی رێژەی شەکر کە بەهۆیەوە کەسەکە هەست بە ماندوێتی زیاتر دەکاتە”.

یەکێک لەو کاریگەرییە خراپەی دەستنیشانیان کردووە ئالودەبوونە، توێژەران دەڵێن، “کەمێک کافاین گرنگە بۆ باشترکردنی وریایی دەروونی و وزە، بەڵام زیادەڕۆییکردن تێیدا زیانی هەیە، زیادەڕۆیکردنیشی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و کێشەی گەدە و بەدوای خۆیدا ئالودەبوون دەهێنێت”.

بڕی کافایین کە زانایان پێشنیاری دەکەن بۆ هەر کەسێک لە رۆژێکدا نزیکەی 40 میلیگرامە، بەڵام ئاستی کافاین لە هەر دەبەیەکی ئاسایدا لە نێوان 80 بۆ 200 میلیگرامدایە.

بابەتی پێشتر

ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی قورئانێکی لە روسیا سووتاند دادگای دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share