تەرمی گەنجێك لە كەركوك دۆزرایەوە

شاری كەركوك

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك لە گەڕەكی ڕزگاری (حوریە)ی كەركوك لەناو یاریگایەكی تۆپی پێدا دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی پۆلیسی شارەكە، گەنجەكە خەڵكی هەمان گەڕەكە و “گوماندەكرێت لەلایەن كەسێكی نزیكی خۆیەوە كوژرابێت”.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانی پۆلیس بەمەبەستی زانینی ناسنامە و هۆكاری پشت ڕووداوەكە و دۆزینەوەی تۆمەتبار لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو خوێندنگانەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ساڵنامەی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم پێش…
Total
0
Share