فەرمانی پلەبەرزكردنەوە بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو

فەرمانی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو، سەرۆك ئەركانی وەزارەتەكەش دەڵێت، هەوڵدەدەن ئەفسەرانی هێزەکانی 70 و 80ش فەرمانی هاوشێوەیان بۆ دەربچێت.

دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت و فەرمانی وەزاری پێدەرچوو.

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەفسەرانی هێزەکانی (70 و 80)ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.

دڵنیاییشیدا لەوەی کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ هەیبەت حەلبوسی: هیوادارین هەڵبژاردنتان دەروازەی خێر بێت

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبوسی دەكات. مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، رایگەیاند، بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی…
Total
0
Share