قوباد تاڵەبانى: یەکێتى وەک هەمیشە پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەکات

قوباد تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، یەکێتی لە بەر رۆشنایی رێبازی سەرۆک مام جەلال روانگەیەکی روون و چەسپاوی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا.

قوباد تاڵەبانى، بەرپرسى سکرتارییەتى سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەر رۆشنایی رێبازی سەرۆک مام جەلال روانگەیەکی روون و چەسپاوی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا. وەک هەمیشە بە هەموو توانایەوە پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەکات و لەم چوارچێوەیەدا هەر ئەرکێکی نەتەوەیی بکەوێتە سەرشانی بە شانازییەوە جێبەجێی دەکات.

قوباد تاباڵى باسى لەوەشکرد، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئوندەر، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، پابەندیی یەکێتی بە سیاسەت و روانگەی سەرۆک مام جەلال بۆ پشتیوانیکردن لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا دووپاتکردەوە و ئامادەیی یەکێتی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا دەربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share