عەبدولواحید محەمەد: مامۆستایان داوادەکەن 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبکرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، راگرتنی دەوام كاریگەری زۆرخراپی لەسەر پڕۆسەی پەروەردە دەبێت و دەشڵێت، ” مامۆستایان داوادەکەن 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبکرێت”.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەوەی لە پرۆِسەی پەروەردەی هەرێمی كوردستان روودەدات لە هیچ وڵاتێكدا رووینەداوە و پێویستە وەزارەتی پەروەردە بەپەلە چارەسەری ئەو كێشەیە بكات و بەهانای مامۆستایان و داواكارییەكانیانەوە بچێت و ناكرێت ناوەندەكانی خوێندن لە چەند شوێنێك رابگیرێن و وەڵامی داواكاریی مامۆستایان نەدرێتەوە.

راشیگەیاند، وڵاتی باش بە پڕۆسەی پەروەردەی باش دەناسرێتەوە و مامۆستایانیش داوای ئەوە دەكەن 30 رۆژ جارێك مووچەیان پێبدرێت، بەو پێیەی راگرتنی دەوام كاریگەری زۆر خراپی لەسەر پڕۆسەی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان دەبێت.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە

بابەتی دواتر

خوێندنگەیەك لە سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم پلەی دووەمی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share