بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 500 دینار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە نرخی دوێنێ گۆڕانکاری لە بەهاکەیدا دروستبووە و 100 دینار بەرزبووەتەوە.

هاوکات، لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت و بەپێی بۆچوونی شارەزایانی زانستی ئابوری کاریگەریی لەسەر بەهای دۆلار دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share