روونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ئەو بەڵگەنامانە رەتدەكاتەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە و دەڵێت، “دوورن لە راستییەوە و ئامانج لێیان زیانگەیاندنە بەناوبانگی دەوڵەت و شكۆی سەرۆكایەتیی كۆمار”.

فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی كۆمار بڵاویكردووەتەوە، دەزگاكانی راگەیاندن چەند بەڵگەنامەیەكیان بەناوی سەرۆكایەتیی كۆمار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە كە ئاماژە بە پێشێلكاریی یاسایی و گەندەڵی ئیداری و دارایی دەكەن.

سەرۆكایەتی كۆمار جەختدەكاتەوە، ئەو بەڵگەنامانە زۆردوورن لە راستییەوە و دروستكراون لەلایەن كەسانێك كە ئامانجیان زیان گەیاندنە بە ناوبانگی دەوڵەت و شكۆی سەرۆكایەتی كۆمار، بۆیە دەرگاكانی سەرۆكایەتیی كۆمار وڵان لەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداریی و دارایی و هەموو ئەو كەسانەش كە بەڵگەنامە دروستكراوەكان بڵاودەكەنەوە و بانگەشەیان بۆ دەكەن دادگایی دەكرێن.

هاوكات فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی كۆمار داواش لە دەزگاكانی راگەیاندن و بەرپرسانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات لە بڵاوكردنەوە و گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری و بەڵگەنامە ساختەكاندا وردبینی بكەن پێش بڵاوكردنەوەیان، چونكە رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

مێتا دەیەوێت بەکارهێنانی فەیسبوک و ئینستاگرام بکات بە پارە

بابەتی دواتر

عەبدولواحید محەمەد: مامۆستایان داوادەکەن 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share