بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا پڕۆژەیەک لە سلێمانی جێبەجێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بە بڕی نزیکەی 127 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت”.

له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، “له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با، به‌بڕی 166 ملیۆن و625 هەزار دینار، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی-رۆژئاوا، پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، پڕۆژه‌كه‌ لە چەند بڕگەیەک پێکدێت کە بریتییە لە دانانی محاویلە و راکێشانی کارەبا، هاوکات بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 110 رۆژدا كاره‌كانی ئەو پڕۆژەیە ته‌واو بێت.

بابەتی پێشتر

لە 20 ملیۆنەوە بۆ 100 ملیۆن

بابەتی دواتر

مێتا دەیەوێت بەکارهێنانی فەیسبوک و ئینستاگرام بکات بە پارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share