ئەپیکور: هەناردەی نەوتیش دەستپێبکاتەوە ئێمە کار ناکەین

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان رایدەگەیەنێت، “تەنانەت ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، ئێمە ناتوانین نەوت بەرهەم بهێنین”.

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان كە بە (APIKUR) ناسراوە ‌لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، “تا روون نەبێتەوە چۆن پارەمان پێدەدرێت، ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش دەستپێبكاتەوە ئێمە ناتوانین کاربکەین و نەوت بەرهەم بهێنین”

ئەوەش دەخاتەڕوو، “ئێمە پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەڵام بڕی یەك ملیار دۆلارمان لای حكومەتی هەرێمە و تا ئێستا وەرمان نەگرتووە”.

ئەپیکور هۆشداری دەدات، “ئەگەر رێككەوتن نەكرێت لەبارەی چۆنیەتی پێدانی پارە بە كۆمپانیاكان، ئەوا دەتوانن پشكی خۆیان لە نەوتی خاوی كوردستان وەربگرن ‌و بەجیا بیفرۆشن”.

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان نوێنەرایەتی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری نەوت دەكات لە هەرێمی كوردستان و ئەرکی داکۆکی کردنە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەندامەکانی.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی دواتر

کەوتنەخوارەوەی پاسێک لەسەر پردێک مردنی 21 کەسی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share