هەسـ.ـەدە ئامارێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئامارێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند، بە تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بۆردومانی دوو گەڕەک دەکرێت.

دەشڵێت، دۆخی مرۆیی گەڕەکەکان دژوار بووە و رێگە بە چوونەژوورەوەی خۆراک، دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکان نادرێت.

ئەوەش دەڵێت، زیاتر لە 80 تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی قورس جێگیرکراون، کە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ ئەگەری هێرشێکی بەرفراوان.

بەگوێرەی ئامارەکەی هەسەدە، ژمارەی قوربانییان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بۆ 7 شەهید و 52 بریندار بەرزبووەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات.. کەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی هەولێر دوو خوێندكار بریندار دەكات

كەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی شاری هەولێر برینداربوونی دوو خوێندكاری لێدەكەوێتەوە. پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share