چاوشئۆغڵو سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەهۆی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات.

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە و تێدا سەرەخۆشی خۆی راگەیاندووە بەھۆی کۆچی دوایی فەرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر..

 

دوێنێ چوارشەممە، 41 ـەمین پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تەمەنی 42 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

فەرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەھۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رۆژی سێی تشرینی دووەم بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە کرابوو..

 

دوێنێ پێنجشەممە19  تشرینی دووەم ، تەرمی فرسەت سۆفی لە تورکیاوە گەڕێنرایەوە هەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.

بابەتی پێشتر

پیرترین پیاوی کورد چوار مانگی دیکە زیندوبوایە مۆمی 140ساڵەیی دادەگیرساند

بابەتی دواتر

فەرەنسا ترسی هەیە تورکیا هێزی سەربازی لە قەرەباغ جێگیر بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share