نەهەنگەکان بە سیستەمێک لە پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکان دەپارێزرێن

تیمێکی توێژەرانی ئەمریکی سیستەمێکی هۆشدارییان بۆ پاراستنی نەهەنگەکان لە پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکان دروستکردووە، کە سیستەمەکە پشت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەبەستێت.

زانای ئەمریکی دۆگلاس مەککۆلی لەگەڵ هاوکارەکانی سیستەمێکی ئاگادارکردنەوەیان داهێنا کە بەهۆیەوە دەتواندرێت نەهەنگەکان لە پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکان بپارێزرێن.

سیستەمە نوێیەکە لەسەر بنەمای تۆمارکردنی دەنگی نەهەنگەکان لە ڕێگەی پەستان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کار دەکات، پاشان کەشتییە بارهەڵگرە گەورەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە شوێنی ئەم نەهەنگانە، دواتر دەبێت کەشتییەکان خێراییەکانیان کەم بکەنەوە.

بەپێی ئامارێک پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکان هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی نەهەنگەکانە لە دەریا و زەریاکانی جیهان، چونکە نەهەنگەکان هەمیشە لە نزیک ڕووی ئاوەوە مەلە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ…
Total
0
Share