عەتا ئەحمەد: مووچەی مانگی 8 پێشبخرێت كاریگەری لەسەر هەڵوێستی مامۆستایان دەبێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام مامۆستایان داوای مووچەی مانگی 8 و 9ی دەكەن و دەشڵێت، “مامۆستایان خۆیان بڕیاردەدەن كۆتایی بە بایكۆت بهێنن و ئێمەش پشتیوانی لە داواكارییەكانیان دەكەین”.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مامۆستایان خۆیان و بەشێك لە لقەكانی یەكێتیی مامۆستایان و مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری بایكۆتیان داوە و هەر خۆشیان دەتوانن بایكۆت بشكێنن.

وتیشی، ” حكومەت هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ داواكاریی مامۆستایان و ئەو پارەیەی لە بەغدادەوە هاتووە بە دوو هەفتە دابەشكراوە بۆیە ئەگەر مووچەی مانگی 8 پێشبخرێت ئەوا كاریگەری لەسەر هەڵوێستی مامۆستایان دەبێت بەو پێیەی مامۆستایان داوای مووچەی مانگەكانی 8 و 9 بەیەكەوە دەكەن و ئێمەش پشتیوانی لە داواكانی مامۆستایان دەكەین”.

بابەتی پێشتر

بۆردومانی قەندیل و سنووری ماوەت كرا

بابەتی دواتر

كاروان یاروەیس: لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە 90 رۆژ جارێك مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە و كردنەوەی…
Total
0
Share