بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود دەكات

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی 45ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامێك ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری ئەو حیزبە دەكات.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، “ھیوادارم ئەم یادە ھاندەری زیاترمان بێت بۆ خستنەگەڕی زیاتری ھەوڵەکانمان بۆ تەبایی و یەکخستنەوەی ماڵی کورد، فاکتەری بەھێزکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکیش بێت و پێکەوە بەسەر کێشە و قەیرانەکاندا زاڵبین و ئاییندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین”.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان کاک محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، کادران و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی ٤٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.

ھیوادارم ئەم یادە ھاندەری زیاترمان بێت بۆ خستنەگەڕی زیاتری ھەوڵەکانمان بۆ تەبایی و یەکخستنەوەی ماڵی کورد. فاکتەری بەھێزکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک بێت و پێکەوە بەسەر کێشە و قەیرانەکاندا زاڵبین و ئاییندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین.

ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانم کە دووپاتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان بکەینەوە و پێکەوە ھەنگاوی گەورەتر بنێین لەپێناو سەقامگیریی زیاتری سیاسی و کۆمەڵایەتی و خزمەتکردنی گەلەکەمان.

ھەرشاد و سەرفرازبن

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دەستپێکردنی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێن رادەگەیەندرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، وادەی دەستپێکردنی رێکارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێنی راگەیاند. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی…
زیاتر ببینە

لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا ڕێژەیەک بۆ خاوەنیپێداویستیی تایبەت دابیندەکرێت

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکیان هەیە کە دەبێت لەمەودا پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ڕێژەیەک بۆ خاوەنیپێداویستیی تایبەت…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەو خوێندکارانەی کێشەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو کێشەکانیان چارەسەرکرا

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە پڕۆسەی زانکۆلاین نەگەڕابوویەوە و کێشەیان هەبوو، کێشەکانیان چارەسەرکرا.…
Total
0
Share