وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە بەشێكن لە پڕۆژەی رووناكی.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە بەشێكن لە پڕۆژەی رووناكی و لە ئەنجامی ئەمەشدا، زیاتر لە 60 هەزار خێزان كە كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە سوودمەنددەبن لەو بڕە پارەیەی حكومەت دەیگەڕێنێتەوە كە بەشێوەی كرێدت (رصید) بۆ پسووڵەكانی مانگی پێنج بەمشێوەیەش بە تێكڕا، هەریەكێك لەم ماڵانە تا 20 هەزار دینار بە‌شێوەی كرێدت لەسەر پسووڵەكانیان وەردەگرنەوە، هەندێك گەڕەك هەن كە ماڵەكانیان بە تێكڕا تا نزیكەی 80 هەزار دیناریش وەردەگرنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، زیاتر لە 10 هەزار خێزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەمە بڕە بۆیان، هیچ بڕە پارەیەك نەدەن بۆ پسووڵەی كارەبای مانگی پێنج و ئەم هەنگاوە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە كە:

1.پێشتر پارەیەكی زیاترییان دابوو بۆ پسووڵەی كارەبا بە بەراورد بەو نرخە نوێیانەی ئەنجومەنی وەزیران لە چەند هەفتەی رابروودا پەسەندیكرد.

2.ئەو هاوڵاتیانەش دەگرێتەوە كە سوودمەند نەبووبوون لە پاڵپشتیی حكومی بەڕێژەی 15%ی لە مانگی سێیەمدا كە ئەویش لە چەند هەفتەی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا و ئەمەش وەك پاڵپشتییەكی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەسەر پاڵپشتیی مانگی یەكەم بەڕێژەی 50%ی مانگی دووەم بەڕێژەی 25%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كورد بە یەك هاوپەیمانێتی و پێكهاتەكانی دیكەش بە 38 هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

وادەی بەستنی هاوپەیمانێتی لایەنەكان كۆتاییهات و یەكێتی و گۆڕانیش داواجار وەكو تاكە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردییەكان دەچنە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share