پۆلیسی بابل: سووتانی خێزانە شەش کەسییەکە تاوانکاری بووە

پۆلیسی بابل ئاشکرایکرد، کەسێکیان بە تۆمەتی پەیوەندیبوون بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک و گیانلەدەستدانی شەش ئەندامی خێزانەکە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بابل بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێک لە ناحیەی مەدحەتیەی سەر بە پارێزگای بابل شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و گومانەکان لەسەر رووداوەکە دروستبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە کەمتر لە 24  کاتژمێر لە رووداوەکە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لە شاری بەغداد دەستگیرکرا، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی: عێراق وەک پایەی سەقامگیری لە جیهاندا دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

باڵێکی بزوتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوەی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە بەغداد روویدا

كاروانێكی هاوپەیمانان لە بەغداد كرایە ئامانج و بۆمبێكی پێدا تەقێندرایەوە. تەقینەوەكە بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی خێرای تاجی روویداوە،…
Total
0
Share