لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە و پردێکە کە شارستانیەت و کولتوورەکان تێیدا یەکدەگرنەوە”.
باسیلەوەکردووە، “عێراقییەکان وەک ههمیشه بۆ ئاشتی و ئارامی و وەک شەڕکەرێک دژی تاریکی و دواکەوتوویی دهمێننهوه، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی عێراق ئامانجمان بێت”.