نرخی نەوت لە خوار 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک بە کەمتر لە 90 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرا.

دوای ئەوەی پێشبینی دەکرا کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بگاتە سەروو 100 دۆلاری ئەمریکی، بەڵام ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک بە 89 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت نزیکی 98 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمار کرد و پێشبینیش دەکرا کە بگاتە سەرووی 100 دۆلار، بەهۆی ئەوەی سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک و 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی: عێراق وەک پایەی سەقامگیری لە جیهاندا دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە مامەڵەكانی بەیانیی ئەمڕۆدا بەرزبووەوە بەهۆی ترس لە تێكچوونی بازرگانیی جیهانی و فشارە جیۆسیاسییەكان لە رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share