ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردی هەڵبژێردراوی عێراق و سکرتێری پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێپەڕ دەبێت.
جەلال شێخ حسامەدین شێخ نوری شێخ غەفور، ناسراو بە سەرۆک مام جەلال، لە ساڵی 1933 لە گوندی كەلكانی چیای کۆسرەتی سەربە دوكان لەدایکبووە، چەند ساڵێك تەمەنی منداڵی لەو گوندە بەسەر بردووە و دواتر باوكی بووە بە رێبەری تەكیەی تاڵەبانی لە كۆیە، هەر لەوێ چووەتە خوێندنگەی سەرەتایی و بە سەركەوتوویی خوێندنی تەواو كردووە.
به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه رۆژی 17ی کانوونی دووەمی 2012 له به‌غدادەوه ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا دەکرێت به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشیكی، بەڵام به‌داخه‌وه رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2017 لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
لای خۆیەوە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایگەیاندبوو، “ئامادەکارییەکانی ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌كۆتا گه‌شتووه و یاده‌كه له سلێمانی و به‌غداد و نه‌جه‌ف ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له رۆژی 10ی تشرینی یەکەم، كورته فیلمێك له‌باره‌ی ژیانی سه‌رۆك مام جه‌لال له سلێمانی نمایش ده‌كرێت”.