بافڵ جەلال تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنان بە باوكی شەهید ئاكام دەبەخشێت

سەرۆكی یەكێتی رێزلێنان بە باوكی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دەبەخشێت و رایدەگەیەنێت، “كاك ئاكام ناوێكی دیار و درەوشاوەی مێژووی خەباتی ئێمەیە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای هێزەکانی کۆماندۆ پێشوازیی لە عومەر عوسمان، باوكی شەهیدی فەرماندە (ئاكام عومەر) كرد و رێزلێنانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێبەخشی.

لە دیدارەکەدا كە دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ لە ژیان و دۆخی خانەوادەی شەهید ئاكامی پرسی و ستایشی خۆڕاگری و قارەمانێتیی خانەوادەكەی كرد كە نموونەی خەبات و تێكۆشان بوون لەپێناو كوردستان. وتیشی، “كاك ئاكام ناوێكی دیار و درەوشاوەی مێژووی خەباتی ئێمەیە و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە”.

لە بەرامبەردا باوكی شەهید ئاكام پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هیوای خواست، سەرکردایەتیی نوێ لە خزمەت یەكێتی ناو یەكێتی و ژیانی خەڵكدا بێت.

بابەتی پێشتر

عەممار حەكیم: متمانەمان هەیە یەكێتی بەهەمان رێچكەی سەرۆك مام جەلالدا دەڕوات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: مام چەتری کۆکەرەوە و حەکیمی چارەسەر و ئاشتەوایی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share