بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەکان دەكات

سەرۆكی یەكێتی ستایشی هەوڵە ئەرێنییەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.

لەدیدارەکەدا کە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەبوو، دەیڤید بەرگر پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێ و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکە کرد. دواتر دۆخی گشتیی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە بەشێوەیەک کە مافی خەڵک و سەقامگیریی ناوچەکە پارێزراوبێت.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵە ئەرێنییەکانی ئەمریکای کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، باشترین بژاردە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، پابەندبوونە بە دەستوور و ئەو رێککەوتنانەی کراون، هەموو هەنگاوێکیش لە دەرەوەی ئەم ئیرادەیە، زیانگەیاندنە بە مافی خەڵک و بەرژەوەندییە گشتییەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، “هەوڵەکانمان بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کاری لە پێشینەی ئێمەیە و نابێت ئەم پرسە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان بکرێت”.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و بەشێك لە فراكسیۆنەكان داوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە دەكەن

بابەتی دواتر

عەممار حەكیم: متمانەمان هەیە یەكێتی بەهەمان رێچكەی سەرۆك مام جەلالدا دەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین هەرزاندەبێت..

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخەكەی نابێت و لە سبەینێوە…
Total
0
Share