یەكێتی و بەشێك لە فراكسیۆنەكان داوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە دەكەن

فراكسیۆنی یەكێتی و ژمارەیەك پەرلەمانتار و فراكسیۆنی دیكە یاداشتێك پێشكەش دەكەن بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لەپێناو بەدەستھێنانی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت مووچەی مووچەخۆران، فراکسیۆنی یەکێتی دەستپێشخەرییەکی راگەیاند بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ راستەوخۆ ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم وەک ھەموو شارەکانی دیكەی عێراق.

ئاشکراشیکرد، ئەم ھەنگاوەیان بەھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ھاوڵاتیانی خۆیان و لەپێناو کۆتاییھاتن بەم دڵەڕاوکێییە، کە زیاتر لە نۆ ساڵە ھاوڵاتیانی ھەرێم تێیدا دەژین.

دەقی یاداشتەكە:

 

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەکان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: وادەی دەنگدان درێژناکرێتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی دەنگدان ئەلیکترۆنییە و وادەکەی درێژناکرێتەوە. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی پرۆسەی…
Total
0
Share