پێرلۆ دەگەڕێتەوە و ئەرکێکی قورس دەگرێتە ئەستۆ

ئەندریا پێرلۆ، یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس دەبێتە ڕاهێنەری یانەی سامپدۆریا.

بەگویرەی زانیارییەکانی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، ئەندریا پێرلۆ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یانەی سامپدۆریا واژۆدەکات.

جیانلوکا دی ماریزیۆی ڕۆژنامەنووس لەو بارەیەوە دەڵێت، “گرێبەستی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە و ڕادریزانی خاوەنی نوێی سامپدۆریا بۆ ماوەی دوو وەرزە لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکە.”

وەرزی ڕابردوو سامپدۆریا نزیکی مایەپوچبوون بوو، لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا شکستیهێنا و بۆ خولی پلە دوو دابەزی.

لە وەرزی نوێدا 2023/2024 هەموو هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیە دەبێت بۆ وەرزی 2024/2025 بگەڕێنەوە نێو چێوەی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

چاڤی سێ بۆندی مسۆگەرە و چاوەڕوانی پارەیە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: جەژنی قوربان ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share