مەسعود پزیشکیان: پێمخۆشبوو خەڵکی سلێمانی لە نزیکەوە ببینم

سەرۆک کۆماری ئێران لە سلێمانییەوە رایگەیاند، “پێمخۆشبوو خەڵکی سلێمانی لە نزیکەوە ببینم”.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی رایگەیاند، پێمخۆشبوو سەردانی سلێمانی بکەم و خەڵکەکەی لە نزیکەوە ببینم.

باسی لەوەشکرد، “دەمانەوێت لەگەڵ یەکێتی و سلێمانی و هەولێر پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و ئەمنی، بەهێزتر بکەین و هەماهەنگی لەگەڵ یەکتریدا بکەین”.

ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لەچوارچێوەی سەردانە سێ رۆژییەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەولێر و سلێمانیی کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی کورد ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روویداوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.  سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share