نرخی کرێی مۆلیدە بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له ‌نێوان حەوت هەزار دینار بۆ حەوت هەزار و 500 دینار دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 44 دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی لە نێوان ‌نێوان حەوت هەزار دینار بۆ حەوت هەزار و 500 دینارە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا بەروارى 15 ی تشرینی یەکەم بەشێوەى 24 کاتژمێرى دەبێت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ده‌بێت موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن”.

بابەتی پێشتر

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ لە هەرێم پشووی فەرمییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامادەکاری بۆ یادی سلێمانی دەکرێت

ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئامادەسازیی بۆ یادی سلێمانی بەڕێوەچوو. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share