بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد

بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد

دەقی پەیامەكەی بزوتنەوەی گۆڕان:

بەڕێزان: سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەبۆنەی تەواوكردنی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین و ئومێدی سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

كۆنگرەكەتان لەكاتێكدایە، هەرێمی كوردستان لەبەردەم چەندین قەیرانی سیاسی، ئابوری و دارایی، بۆشایی دامەزراوەیی، بێمتمانەیی لەنێوان پارتە سیاسییەكان، بێمتمانەیی هاونیشتیمانیان بە دامەزراوە گشتییەكان و لایەنە سیاسییەكانە، ئەم دۆخە ناهەموارە پێویستی بە كاری پێكەوەیی و باشكردن و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانەكان و باشتركردنی دۆخی ژیان و بژێوی هاوڵاتییان.

ئومێدەوارین ئەنجامەكانی ئەم كۆنگرەیە، هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەكگوتاریی‌ كوردستانی بێت لەسەر ئاستی‌ عێراق و ناوچەكە بۆ بەیەكەوە رووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، لە ناوخۆی هەرێمیشدا دەرفەتێك بێت بۆ‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستییەكانی‌ خەڵك و خزمەتكردنی زیاتری هاونیشتیمانیان.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە هەولێر دوو كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
Total
0
Share