به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”.
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، “له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر له 127 ملیۆن دینار، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان، پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “پڕۆژه‌كه لە چەند بڕگەیەک پێکدێت و کۆی بودجەی پرۆژەکە بریتییە لە 127 ملیۆن و 757 هەزار دینارە، بڕیاریشە له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت”.