د.رێواز فایەق: ئەرکی ئێمە لەدوای کۆنگرە دەستپێدەکات

ئەندامێکی نوێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دوای پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی ئاماژە بەوەدەکات، “قۆناغی کارکردنی ئێمە دوای کۆنگرە دەستپێدەکات و ئەرکمان قورسە”.

دکتۆر رێواز فایەق، ئەندامی نوێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا رایدەگەیەنێت، “قۆناغی کارکردنی ئێمە دوای کۆنگرە دەستپێدەکات، ئەرکەکەمان زۆر قورسە چونکە دوای کۆنگرە هەلومەرجێکی نوێ چاوەڕێمان دەکات و دەبێت بۆ ئەوە ئامادەبین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کۆنگرەکە بەپێی ماددەیەکی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجامدراوە و بەپێی ئەو ماددەیەش جێبەجێکراوە”.

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێنجەمین رۆژی خۆیدا کۆتایی بە کارەکانی هێنا، تێیدا سێ ئەنجومەنی نوێ و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە هەڵبژێردران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کارمەند بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ژمارەیەک کارمەند بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا ژمارەیەک کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، بەهۆی خانەنشینکردنیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا. وێنەکان: عەلی مەلا-تۆڕی…
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشتیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە. بەپێی…
Total
0
Share