دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دەستیپێكرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، كەمێك پێش دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی هەڵبژێردرێن.
راشیگەیاند، پڕۆسەكە بەشێوەیەكی دیموكراسییانە بەڕێوەدەچێت و هەر ئەمڕۆش جەعفەر شێخ مستەفا بە سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرا.