كەمێك پێش ئێستا بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڵاوكرایەوە و پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نییە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە خشتەی كاری سبەی كۆبوونەوەكانی پەرلەماندا پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەماندا نییە.
وتیشی، هۆكارەكەی پەیوەندی بەوە هەیە كە دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران نووسراو بۆ حكومەتی عێراق بكات و دواتر ئەوانیش نووسراو بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ دیاریكردنی سنووری ئیداریی پارێزگای هەڵەبجە ئەو كات پڕۆژەیاساكە دەخرێتە دەنگدانەوە كە ئەوەش ماوەیەكی دەوێت.