سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو وەستا حەسەنی‎ كەبابچی كرد

هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو وەستا حەسەنی‎ كەبابچی كرد.

لە دیدارەكەدا خانەوادەی وەستا حەسەن سوپاسی هێزەكانی ئاسایشیان كرد كە لە ماوەیەكی كورتدا تۆمەتباری كوشتنی (رۆژ حەسەن) دەستگیركرا و داواشیانكرد، لە بەرامبەر خوێنی كوڕەكەیان یاسا سەروەربێت.
لە بەرامبەردا هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ خانەوادەكەیان، جەختیشیكردەوە كەیسەكە رێرەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.

سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیاشیكردنەوە، هیچ كەسێك لەسەروو یاساوە نییە و بە توندترین شێوە رووبەڕووی هەموو هەوڵێك دەبنەوە كە ژیان و ئارامیی خەڵك بخاتە مەترسییەوە، وتیشی، “هێزەكانی ئاسایش لەخزمەت سەروماڵی هاوڵاتییاندان و پاراستنیان ئەركی ئێمەیە”.

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی یەكەمجارە لەناو كۆنگرەدا باس لە چۆنییەتی رێكخستنەوەی خۆی دەكات

بابەتی دواتر

بایرن و لایبزیگ یەکسان بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share