زیاد جەبار: دەمانەوێت پەیڕەوێكی زۆرباشمان بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەبێت

زیاد جەبار ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، “دەمانەوێت پەیڕەوێكی زۆرباشمان بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەبێت و چەند ماددەیەكی پەیڕەوكە تائێستا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت”.

راشیگەیاند، ئەوانەی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوون پێویستی دەكرد بگەڕێنەوە بۆ بەغداد، چونكە یەكێتی پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی بەلاوە گرنگە.

ئاشكراشیكرد، گفتوگۆكان لەسەر ماددەكانی پەیڕەوی یەكێتی بەردەوامە و بابەتی یەكلاكردنەوەی ئەندامانی سەركردایەتی دەبێت لە بابەتی پەیڕەو یەكلابكرێتەوە و ئەو كات بڕیار لەسەر دیاریكردن و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەدرێت و وتیشی، “من كادیرێكی یەكێتیم و دەمەوێت كاربكەم هەربۆیە خۆم بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كاندیدەكەم”.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی گۆڵبارانی لیچی کرد

بابەتی دواتر

هەردوو مانچستەرەکە شکستیان هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی بەشێك لە 700 ملیار دینارەكە رەوانەدەكرێت و سبەی یاخود رۆژی…
Total
0
Share