لەهەفتەى حەوتەمی خولی ئیتاڵیا ناپۆلی چوار گۆڵی لە لیچی کرد
هەرچەندە یارییەکە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوو، بەڵام بە ئاست و ئەنجام ناپۆلی براوە بوو
ئۆسیمین و ئۆستیگارد و گایتانۆ و پۆلیتانۆ چوار گۆڵەکەى ناپۆلییان کرد
ئەمە دووەم بردنەوەى لەسەر یەکی ناپۆلی بوو لەخولی ئیتاڵیا
ئێستا ناپۆلی 14 خاڵی هەیە و بەشێوەیەکی کاتی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیای گرتووە