ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بەغداد.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە وەک ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامی کۆنگرەین، مافی دەنگدانمان هەیە، بەڵام مافی خۆپاڵاوتنمان نییە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی و ماوەی سێ رۆژە بەشداریی چالاکییەکانی کۆنگرەمان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دوو کاری گرنگمان هەیە ئێمە یەکەمیان دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دووەم کۆنگرەی حزبەکەمان، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دۆسیەی هەڵەبجەی بەلاوە گرنگتر بووە، بۆیە داوامانلێکراوە ئێمە بگەڕێیینەوە بەغداد و بەشداری لە دەنگدانەکەدا بکەین”.

ئاشکراشیکرد، “بە هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕگەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گەڕێندرایەوە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەر بۆیە ئامادەبوونی ئێمەش لە دانیشتنەکەدا ئەولەویاتی ئێمەیە”.

 

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: ساڵانە لە عێراق 4.7 ملیۆن تۆن خواردن بەهەدەر دەدرێت

بابەتی دواتر

تەلار لەتیف: پێشنیاری زۆرینە ئەوەیە کە خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە شێوەی لیست بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share